میسی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە یەکلاکردەوە

PM:03:44:21/11/2021

9488 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی ڕەتیکردەتەوە بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە و دەیەوێت چامپیۆنز لیگ لەگەڵ پاریس بەدەستبهێنێت.

لە ماوەی ڕابردوودا خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لەکاتی ناساندنی چاڤی هێرناندێز بە ڕاهێنەری یانەکەی ڕایگەیاند، بە دووری نازانێت هەریەکە لە لیۆنێل میسی و ئینێستا بگەڕێنەوە بەرشەلۆنە دوای گەرانەوەی چاڤی.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، لیۆنێل میسی بەهیچ شێوەیەک بیری لەوە نەکردوەتەوە کە جارێکیتر وەکو یاریزان بگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە.

ئاشكراشیکردووە، ئامانجی یەکەمی ئێستای میسی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگە لەگەڵ پاریس سان جێرمان و سەرکەوتنی کاروانە وەرزشیەکەیەتی لەگەڵ یانە فەرەنسیەکەدا .

ئاماژەی بەوەشداوە، میسی بە پەرۆشە بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داهاتوودا بە باشترین ئاست دەرکەوێت چونکە دەزانێت وەرزێکی قورس چاوەڕێیان دەکات و کێبڕکێیەکی توند رووبەڕووی یانەکە دەبێتەوە.

سپۆرت ڕونیکردوەتەوە، میسی دەیەوێت بە باشترین ئاستەوە کۆتایی بەم وەرزە بهێنێت چونکە ئامانجی ئەوەیە بۆ مۆندیالی 2022 لە باشترین کاتی خۆیدا بێت.

خ . ک