PM:03:39:09/01/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆنتێرۆ ناوبژیوانی
یاریی کۆتایی جامی سوپەر دەبێت و پێشتریش دوو کلاسیکۆی بەڕێوەبردووە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی
ئیسپانیا مونیۆرا مۆنتێرۆی بە ناوبژیوانی ناوەڕاستی یاریی کۆتایی جامی سوپەری
ئیسپانیا لە نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید دیاریکرد.
ئەو ناوبژیوانە لە
رابردوودا دوو جار یاریی کلاسیکۆی بەڕێوەبردووە و هەر یانەیەکیان یەکجار بردنەوەی
بەدەستهێناوە، یەکەمجار لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیای ساڵی 2022دا
بووە کە ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ براوە بووە.
دووەم یارییش لە
یاریی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیای ساڵی 2023دا بووە کە یانەی
بەرشەلۆنە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێناوە.
ئەو ناوبژیوانە لە
رابردوودا 31 یاریی بەرشەلۆنەی بەڕێوەبردووە، یانە کەتەلۆنیەکە لە 22 یارییدا
بردنەوەی بەدەستهێناوە و سێ یەکسانبوون و شەش شکستی هەبووە.
مۆنتێرۆ تا ئێستا
20 جار ناوبژیوانی یارییەکانی ریاڵ مەدریدی کردووە، یانەی شاهانە لە 16 یارییدا
بردنەوەی بەدەستهێناوە، دوو یارییش یەکسانبووە و دوو جاریش دۆڕاوە.
خ . ک