جامی سوپەری ئیسپانیا.. ریاڵ مەدرید لە ئەتلەتیکۆی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی

AM:12:17:09/01/2026

292 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی سوپەری ئیسپانیا ریاڵ مەدرید لە ئەتلەتیکۆی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.
لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ریازی پایتەختی سعودیە رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی دوو فریدریکۆ ڤالڤێردی گۆڵێکی نایابی بۆ ریاڵ مەدرید تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، رۆدریگۆ لە خولەکی 55 گۆڵی دووەمی یانەی شاهانەی تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 58 سۆرلۆس جیاوازیەکەی لە سوودی ئەتلەتیکۆ کەمکردەوە بەڵام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات.
بەو ئەنجامە، ریاڵ مەدرید سەرکەوتنی بۆ یاریی کۆتایی بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا کە یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت رووبەڕووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە، ئەتلەتیکۆ مەدریدیش ماڵئاواییکرد.
خ . ک