AM:01:40:08/01/2026
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە پارمای بردەوە و پێشەنگی گرتووە.
لە یارییەکی هەفتەی 19ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان بووە میوانی پارما.
تایمی یەکەم، میلان لە خولەکی 42 بە گۆڵێکی دیمارکۆ پێشکەوت، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، بەهێزی نێرازۆری درێژەی کێشا و لە خولەکی کۆتایی تۆرام گۆڵی دووەم و دڵنیایی هێنایە بەرهەم.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی ئینتەر کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپکەی چیڤۆ بە 42 خاڵ خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد.