AM:10:23:21/11/2021
6828 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کلۆپ هۆکارى شەرەکەى لەگەڵ ئارتێتا ئاشکراکرد و ڕاهێنەرەکەى ئارسناڵیش کێشەکە
لە یاریگادا بەجێدەهێڵێت.
دواى بردنەوە گەورەکەى لیڤەرپوڵ لە ئارسناڵ لە پریمەر لیگدا، یۆرگن کلۆپى ڕاهێنەرى
لیڤەرپوڵ لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، ئاستێکى تایبەتیان
پێشکەشکردووە و کۆنترۆڵى یارییەکەیان کردووە، هەرچەندە بردنەوە لەم خولەدا قورسە.
لە بارەى شەڕەکەیەوە لەگەڵ ئارتێتاى ڕاهێنەرى ئارسناڵ، کلۆپ دەڵێت "کارەکە
پەیوەندى بە کەلەکەى مانێوە بوو، هیچ فاوڵێکى تێدا نەبوو، تەنیا ئەوەیە مانێ لە
ڕووى جستەییەوە بەهێزە، بەڵام کاتێک ئەوان لەسەر کورسى یەدەگ هەڵسان و داواى کاتى
سوریان دەکرد، نەدەکرا قسە نەکەم".
هاوکات ئارتێتاش ڕەخنە لە ئاستى یاریزانەکان لە یارییەکەدا دەگرێت، کە دەبوو
لە تایمى دووەمدا ئارامگربوونایە، بەڵام بەپێچەوانەوە بوون و بەتەواوى تیپەکەمان
هەرەسى هێنا، ستایشى لیڤەرپوڵیش دەکات و بە باشترین تیپى ئەوروپاى دەزانێت.
لە بارەى کێشەکەشى لەگەڵ کلۆپ، ئارتێتا دووپاتیدەکاتەوە تەنیا بەرگرى لە
تیپەکەى کردووە و ئەمەش هەموو شتێک بووە و دەشڵێت "دواى یارییەکە قسەم لەگەڵ
کلۆپ کردووە و پیرۆزباییم لێ کردووە، ئەو ڕووداوانەش دواى تەواوبوونى یارییەکان لە
یاریگاکاندا دەمێننەوە".
گ . ف