جامی سوپەری ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە گەیشتە یاریی کۆتایی

PM:11:52:07/01/2026

304 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی سوپەری ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە پێنج گۆڵ گۆڵبارانی بلباوی کرد و گەیشتە یاریی کۆتایی.

لە یارییەکی قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرشەلۆنە رووبەرووی ئەتلەتیک بلباو بووەوە.

تایمی یەکەم، تیپە کەتەلۆنییەکە بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ لە خولەکەکانی 22 و 30 و 34 و 38 یارییەکەی یەکلاکردەوە، گۆڵەکانیش تۆرێس و لۆپێز  و رۆنی و رافینیا تۆماریانکرد.

لە تایمی دووەم، بلاوگرانا بەردوامبوو لە باڵادەستی و لە خولەکی 52 رافینیا گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی یانەکەی نوسییەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لە سودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات و بەم ئەنجامە تیپەکەی هانسی فلێک گەیشتە یاریی کۆتایی، لە یاریی کۆتاییش بەرامبەر براوەی یاریی نێوان ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ یاریی دەکات.