PM:10:31:07/01/2026
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی دوو خاڵی لەدەستدا و بەرامبەر هیلاس ڤیرۆنا یەکسانبوو.
لە یارییەکی هەفتەی 19ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی میوانداری هیلاس ڤیرۆنای کرد.
تایمی یەکەم، یانەی میوان ناپۆلی شۆک کرد و لە خولەکەکانی 16 و 27 دوو گۆڵی لە رێگەی فریز و ئۆربان تۆمارکرد کە دووەمیان بە لێدانی سزا بوو.
لە تایمی دووەم، سیاناریۆکە پێچەوانە بووەوە و لە خولەکەکانی 54 و 82 ناپۆلی بە دوو گۆڵی ماکتۆمینای و دی لۆرێنزۆ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات، بەم ئەنجامە ناپۆلی بە 38 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە و هیلاس ڤیرۆنا لە پلەی 18یە.