PM:05:10:07/01/2026
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس دەنگۆکانی رۆیشتنی ئینریکی لە کۆتای وەرزدا
رەتکردەوە و مانەوەی راهێنەرەکەی دوپاتکردەوە.
لە رۆژانی رابردوودا، دەنگۆیەک لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەوە کە گوایە لویس ئێنریکی، راهێنەری
یانەی پاریس سانجێرمان، پێشنیازێکی خەیاڵیی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە،
ئەم هەواڵە کە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، باس لەوە دەکرا کە گوایە سەرچاوەکەی رۆژنامەی
بیڵدی ئەڵمانییە، بەڵام دوای بەدواداچوون دەرکەوت کە هیچ هەواڵێکی لەو شێوەیە لەو
سەرچاوەیەدا بوونی نییە.
لە وەڵامێکی خێرای ئەوە رووداوەشدا، لویس کامپۆس،
بەڕێوەبەری وەرزشی یانە پاریسییەکە، لە پەراوێزی یاری جامی سوپەری فەرەنسا
بەرامبەر ئۆڵۆمپیک مارسیلییا، کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا و مانەوەی ئینریکی بە
شێوەیەکی سەد لە سەد دڵنیاکردەوە.
لویس ئێنریکی کە لە ساڵی 2023ەوە سەرپەرشتی پاریس
سانجێرمان دەکات و گرێبەستەکەی تا ساڵی 2027 بەردەوامە، لە ماوەی رابردوودا
بەرپرسانی پاریس بەنیازبوون بە پێشکەشکردنی گرێبەستێکی درێژخایەن، جارێکی تر جەخت
لەسەر ئەوە بکەنەوە کە پیاوی گونجاوە بۆ پڕۆژە داهاتووەکانی یانەکە بە تایبەت پاش
سەرکەوتنە مەزنەکانی وەرزی رابردوو.