PM:03:30:07/01/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەسەرداوای رۆناڵدۆ نەسڕ دەیانەوێت رۆدیگێر بگوازنەوە
ریزەکانیان بەمەبەستی زیاتر بەهێزکردنی پێگەی بەرگرییان.
یانەی نەسری سعودی ئامانجیانە بەهێنانی چەند یاریزانێک
ریزەکانیان بۆ رکابەرییەکانی نیوەی دووەمی پاڵەوانێتییەکان بەهێزتر بکەن.
تۆڕی فیچاجێس ئەوەی ئاشکراکردووە کەلەسەرداوای رۆناڵدۆ
نەسڕ دەیانەوێت ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر لە ریاڵ مەدرید بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێی
وایە کە کڕینی رۆدیگێر دەبێتە هۆی زیاتر بەهێزکردنی پێگەی بەگری تیپەکەیان.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی ئاستی بەرگریکارەکە دابەزیوە
و لەهەمان کاتدا بەردەوام تووشی پێکان دەبێت ئەگەر هەیە ریاڵ مەدرید بیر لەوە
بکەنەوە دەستبەرداری ببن.
ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 184
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.