AM:09:26:21/11/2021
1544 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤى دان بەوەدادەنێت لەبەرامبەر ئیسپانیۆڵدا ناڵاندویانە، بەڵام
توانیویانە سێ خاڵى گرنگ بەدەستبهێنن.
دواى یەکەم بردنەوەى وەک ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە لە بەرامبەر ئیسپانیۆڵدا، چاڤى
هێرناندێز لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا دڵخۆشى خۆى بە بردنەوەى یارییەکە دەربڕى و
دەشڵێت "ئاشکرایە لە یارییەکەدا ناڵاندمان، ئیسپانیۆڵ تیپێکى باش و ڕێکخراوە
و بەباشى یارى دەکات و گۆڵکردن لێى قورسە".
چاڤى ئاماژە بەوەدەکات، بە ئەنجامى یاریەکە ڕازین و هیچ کەسێکیش ناتوانێت
بە ئاسانى یارى بباتەوە، بەڵام پێویستە ئاستیان باشتربکەن و سێ خاڵى گرنگیشیان
بەدەستهێناوە.
چاڤى باسى لەوەشکرد، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا قسەى لەگەڵ ئەگوێرۆ کردووە و
هیچ شتێک لە بارەى وازهێنانیەوە نازانێت و ئەوەى دەوترێت دوورە لە ڕاستییەوە.
لە بارەى یارى داهاتووى بەرامبەر بەنفیکا لە چامپیۆنز لیگدا، چاڤى دووپاتى
دەکاتەوە یارییەکى کۆتایى تر لەبەردەمیاندایە، بەڵام لەو بارەیەوە زۆر ئارامە و
پێویستە لەسەریان یاریزانەکان بۆ ئەو یارییە ئامادەبکەن و بردنەوە بەدەستبهێنن
چونکە لە یاریگاى خۆیاندایە.
گ . ف