AM:12:58:05/01/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا دوای یەکسانبوونی لەگەڵ ریاڵ سۆسیداد.
لە یارییەکانی هەفتەی 18ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ریاڵ سۆسیداد.
لە تایمی یەکەمدا سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوو یانە بەڵام گۆڵی تیادا تۆمارنەکرا.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 50 ئەلیکساندەر سۆرلۆس گۆڵێکی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 55 گیودیس ئەنجامەکەی بۆ سۆسیداد یەکسانکردەوە، سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
لە یارییەکی تریشدا، یانەی جیرۆنا رووبەڕووی ریاڵ مایۆرکا بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
خ . ک