AM:12:56:05/01/2026
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەڕەنسا پاریس سان جێرمان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە پاریس ئێف سی هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 17ی خولی فەڕەنسا، پاریس سان جێرمان میوانداری پاریس ئێف سی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی ئینریکی بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، پاش چەندین هێرشی یەک لەدوای یەکیش توانیان لە خولەکی 45 گۆڵی یەکەمیان لەرێگای دۆویەوە تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، کوڕانی میوان توانیان لە خولەکی 51 گۆڵی یەکەم لە رێگای گوێبێڵس بە لێدانی سزا تۆماربکەن، بەڵام دڵخۆشیان زۆری نەخایاند و لە خولەکی 53 دێبمڵی گۆڵی دووەمی پاریسی تۆمارکرد و یارییەکەش تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە.
لە ئێستاشدا، پاریس خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 39 خاڵ و لە پلەی دووەم دێن، لە پاش لێنسی دووەم کە بە 40 خاڵ پلەی یەکەمی گرتووە.