PM:11:34:04/01/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن ئارەزووی لە گواستنەوەی ئۆسیمین هەیە و
یاریزانەکەش رازییە بەڵام کێشەیەکی گەورە بەردەستە لەبەردەم گرێبەستەکە.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە، ناوی
ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نەیجیری و یانەی گەڵاتەسەرای، پێشکەشی یانەی باین
میونشنی ئەڵمانی کراوە، یانە تورکییەکەش بۆ دابینکردنی سەرچاوەی دارایی، بیر لە
فرۆشتنی ئەم هێرشبەرە دەکاتەوە کە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2029 بەردەوامە.
هەرچەندە ئۆسیمین ئارەزووی پەیوەندیکردن بە ریزەکانی
باڤارییەکان دەکات، بەڵام ئەم گواستنەوەیە رووبەڕووی ئاستەنگێکی گەورە بووەتەوە،
کارگێڕی باین میونشن پێیان وایە گواستنەوەی ئۆسیمین تەنها لە یەک حاڵەتدا دەبێتە
کارێکی جدی، ئەویش ڕۆشتنی هاری کەینە لە یانەکە، کە پێشبینی دەکرێت لانی کەم تا
هاوینی 2027 لە ئەڵمانیا بمێنێتەوە. بەم پێیەش لە ئەگەری ڕۆشتنی بۆ بایرن، ئۆسیمین
دەبێتە بژاردەی دووەم لە دوای هاری کەین.
لە لایەکی دیکەوە، یانە ئەڵمانییەکە لە ئێستادا
نیکۆلاس جاکسۆنی هێرشبەری چێڵسی بە شێوەی خواستن تا کۆتایی وەرز لەبەر دەستە، هەرچەندە
بڕگەی کڕینەوەی یەکجاری لە گرێبەستەکەیدا هەیە، بەڵام پێناچێت باین میونشن ئەو
بڕگەیە کارا بکات.
ئێستا
چاوەکان لەسەر مێرکاتۆی داهاتووە کە ئایا باڤارییەکان سەرکێشی دەکەن بۆ کۆکردنەوەی
دوو لە باشترین هێرشبەرانی جیهان یاخود نا.