خولی ئیسپانیا.. ریاڵ مەدرید شکستی بە ریاڵ بێتس هێنا

PM:09:19:04/01/2026

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ریاڵ بێتس هێنا.
یارییەکانی هەفتەی 18ی خولی ئیسپانیا، ریاڵ مەدید میوانداری ریاڵ بێتسی کرد.

لە تایمی یەکەم، کوڕانی خاوەن یاریگا باشتر بینران و کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، توانیشان لە خولەکی 20 گۆڵێک لە رێگای گۆنزالۆ گارسیاوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی  پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە کوڕانی ریاڵ مەدرید باشتر بینران، توانیشیان لە خولەکی 50 گۆڵی دووەم لە رێگای گارسیاوە تۆماربکەن، چەند خولەکێک دواتر و لە خولەکی 56 ئەسێنسیۆ سێیەم گۆڵی ریاڵی تۆمارکرد.
پاش ئەوەش کوڕانی بێتس لە خولەکی 66 لە رێگای هێرناندێزەوە جیاوازییەکەیان کەمکردەوە، بەڵام پاش ئەوە کوڕانی ئەڵۆنسۆ دووبارە هێرشەکانیان دەستپێکرد و توانیان لە خولەکی 82 لە رێی گۆنزالۆ گارسیاوە گۆڵی چوارەم تۆماربکەن، پێش کۆتایی یارییەکەش لەخولەکی سێی کاتی زیادکراو فران گارسیا پێنجەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد.
سەرەنجامیش یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی پێهات، ریاڵ مەدریدیش خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 45 خاڵ و لە پلەی دووەم دێت بە جیاوازی چوار خاڵ لە پاش بەرشەلۆنەی دووەم.