PM:07:19:04/01/2026
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس بیری لە گواستنەوەی کێزا کردووەتەوە و یاریزانەکە لاری
نییە لە گەڕانەوەی بۆ یانەکەی پێشووی.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای
کردووە، فیدریکۆ کێزا بووەتە یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکانی یانەی یۆڤانتۆس بۆ
بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری و یاریزانەکەش رەزامەندی نیشانداوە لەم مانگەدا
بگەڕێتەوە تۆرینۆ، بەڵام تا ئێستا هیچ فشارێکی لەسەر یانەی لیڤەرپوڵ دروست
نەکردووە بۆ جێهێشتنی ریزەکانی، بەتایبەت کە لەم وەرزەدا خولەکی زیاتری یاریکردنی
پێدراوە.
ئەم گەڕانەوە ئەگەرەیەی کێزا لە کاتێکدایە کە
بارودۆخی ناو یانەی یۆڤانتۆس گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و لە ئەگەری گەڕانەوەیدا،
کێزا جارێکی دیکە لەگەڵ لوچیانۆ سپالێتی و جۆرجیۆ کیلینی کار دەکاتەوە، کە پێشتر
پێکەوە تامی نازناوی یۆرۆ 2021یان کردووە.
لە ئێستادا کارگێڕی خانمە پیرەکە بیر لە
گواستنەوەی کێزا بە شێوەی خواستن دەکەنەوە، بەڵام بەرپرسانی لیڤەرپوڵ هێشتا دوودڵن
لە پێدانی یاریزانەکە بە خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ.
لە لایەکی دیکەوە، داهاتووی ئەم هێرشبەرە باڵە
ئیتاڵییە لە ئانفیڵد تا ڕادەیەکی زۆر بەستراوەتەوە بە چارەنووسی محەمەد سەڵاحەوە،
چونکە رۆشتنی سەڵاح دەبێتە هۆی توندبوونی لیڤەرپوڵ لە دەستبەرداربوون لە کێزا،
بەڵام خانمە پیرەکە چاوەڕێی کۆتا رۆژەکانی بازاڕی گواستنەوە دەکات بۆ
یەکلاکردنەوەی ئەم مامەڵەیە.