PM:06:09:04/01/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێز بڕیاریداوە هەموو هەوڵێک بدات لە پێناو گواستنەوەی
ڤیتینیا و بۆئەم مەبەستەش 90 ملیۆن یۆرۆیان دیارییکردووە.
فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە
لە هاوینی داهاتوودا یاریزانێک بۆ هێڵی ناوەراست بگوازێتەوە ریزەکانی.
پێگەی لا
گالێرنا بڵاویکردووەتەوە کە پێرێز زۆر سەرسامە بەتواناکانی ڤیتینیا و بڕیاریداوە
هەموو هەوڵێک بدات لەپێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانەی پاریس سان جێرمان.
سەرچاوەکە
ئەوەی ئاشکراکردووە کە ریاڵ مەدرید ئامادەن 90 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی ئەو
یاریزانەدا خەرج بکەن.
لەلایەکیترەوە
پێرێز بڕیاریداوە ئەگەر لە کڕینی ڤیتینیا سەرکەوتووبێت ئەوا هیچ یاریزانێکیتر بۆ
هێڵی ناوەراستی تیپەکەی ناگوازێتەوە.
ئەستێرە پورتوگالییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری
176 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 24 گۆڵ و22 ئەسیست تۆماربکات.