خولی ئینگلتەرا.. مان یونایتد یەکسانبوو

PM:05:27:04/01/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مان یونایتد دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە گۆڵێک لەگەڵ لیدز یونایتد یەکسانبوو.

لە یارییەکی هەفتەی 20ی خولی ئینگلتەرا یانەی مان یونایتد لە یاریگای ئیلاند رۆس بووە میوانی لیدز یونایتد.

لە تایمی یەکەمدا یارییەکە هاوسەنگبوو بەجۆرێک هیچ لایەکیان نەیانتوانی گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن، سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە خاوێنی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمدا یارییەکە بەهێزتربوو بەجۆرێک لە خولەکی 62 ئارۆنسۆن گۆڵی یەکەمی بۆ خاوەن ماڵ تۆمارکرد.

پاشان شەیتانە سوورەکان وەڵامێکی خێرایان هەبوو توانیان لە خولەکی 65 لەرێگەی ماتیۆس کونهاوە گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆماربکەن.

سەرئەنجام یارییەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات و بەم ئەنجامەش مانچستەر یونایتد ژمارەی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 31 خاڵ و لە پلەی پێنجەمدایە و لیدز یونایتیدیش بە 22 خاڵ پلەی 16ی گرتووە.