پێنج یاریزان پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی محەمەد سەڵاح

PM:04:33:02/01/2026

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆدریگۆ و ئۆلیسێ و سێ ئەستێرەیتر پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی محەمەد سەڵاح لە کاتی رۆیشتنیدا.

رۆژنامەی سپۆرت مۆڵی بەریتانی دوپاتیکردەوە، بە هیچ شێوەیەک مانەوەی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری لە وەرزی داهاتوودا لە یانەی لیڤەرپوڵ مسۆگەر نییە و رێژەی رۆیشتنی زیاترە لە بەردەوام بوونی.

ئەو رۆژنامەیە ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا ناوی پێنج ئەستێرە لەسەر مێزی گفتوگۆی بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵدایە تا یەکێکیان بگوازنەوە و بیکەنە شوێنگرەوەی محەمەد سەڵاح تا چەند ساڵێکیتر.

نوسیویەتی، رۆدریگۆی بەرازیلی و ئەستێرەی ریاڵ مەدرید بژاردەی یەکەمی بەردەم یانە ئینگلیزیەکەیە تا بیگوازنەوە هەرچەندە تێچوویەکی زۆری دەبێت بەڵام بەهرە و تواناکانی یانە ئینگلیزیەکەی سەرسام کردووە.

دووەم بژاردەش مایکل ئۆلیسێی یاریزانی یانەی بایرن میونشنە دوای ئەوەی لەم وەرزەدا بە ئاستێکی زۆر نایابەوە دەرکەوتووە لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە و تێچووی گواستنەوەشی زیاترە لە 120 ملیۆن یۆرۆ.

ئاماژەی بەوەشداوە، کەریم ئەدیمی ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند یەکێکیترە لە پاڵێوراوەکان بۆ شوێنگرتنەوەی محەمەد سەڵاح لە یانەی لیڤەرپوڵ لەگەڵ هەریەکە لە یان دیۆماندی ئیڤواری یاریزانی لایپزیگ و یانکۆبای ئەستێرەی یانەی برایتۆنی ئینگلیزی.

خ . ک