PM:12:28:02/01/2026
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە خولی ئیتاڵیا میلان رووبەڕووی
کالیاری دەبێتەوە و لە خولی سعودیە نەسر و ئەهلی یاریی لوتکە دەکەن.
ئەمشەو لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی 18ی
خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی کالیاری.
میلان لەم وەرزەدا بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتووە
و کێبڕکێی پلەی یەکەم دەکات، لە ئێستاشدا بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی دووەمی
ریزبەندیدایە بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ ئینتەری پێشەنگ.
یاریزانانی میلان لەم یارییەدا ئامانجیان
بەدەستهێنانی سێ خاڵی ئەو یاریەیە تا بچنە پێشەنگی ریزبەندی ئەگەر بەشێوەیەکی کاتیش
بێت، دوتار چاوەڕێی شکست یان یەکسانبوونی ئینتەر بکەن.
هەر ئەمشەو بەڵام لە هەفتەی 12ی خولی سعودیە،
یانەی نەسر لە یاریی لوتکدا رووبەڕووی یانەی ئەهلی دەبێتەوە.
نەسر کە لە پێشەنگی ریزبەندی خولی
سعودیدایە ئامانجی ئەوەیە بە بردنەوە پێگەکەی خۆی بەهێزتر بکات جگە لەوەش جارێکیتر
بگەڕێتەوە سەر رێچکەی بردنەوەکانی دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوو لەگەڵ ئیتیفاق
یەکسانبوو.
خ . ک