AM:12:07:02/01/2026
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی شلۆتنبێرگ و باستۆنی شکست بهێنن ئەوا بژاردەی سێیەمیان پاو تۆرێسە.
یانەی بەرشەلۆنە بەتەواوەتی خۆیان یەکلایکردووەتەوە کە هاوینی داهاتوودا بەرگریکارێک دەگوازنەوە ریزەکانیان، هەربۆیە چەند بژاردەیەکیان دیارییکردووە.
رۆژنامەی مارکا ئەوەی ئاشکراکردووە کە دێیکۆی بەڕێوبەری وەرزشی بەرشەلۆنە لیستێکی سێ کەسی ئامادەکردووە بۆ ئەم مەبەستە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە نیک شلۆتنبێرگ لە بروسیا دۆرتمۆند و باستۆنی لە ئینتەر میلان دوو بژاردەی سەرەکی بەرشەلۆنەن بەڵام لە ساتی شکست هێنان لە کڕینی یەکێک لەو دوو یاریزانە ئەوا هەوڵ بۆ گواستنەوەی پاو تۆرێس دەدەن لە ئەستۆن ڤێلا.
پاو تۆرێس ئەزموونێکی باشی لە خولی ئیسپانیا هەیە پێشووتر یاریی بۆ یانەکانی ڤیاریاڵ و مەلەگە کردووە، بەڵام ئەوەی وای کردووە لە بژاردەی سێیەم دابنرێت تەمەنێتی کە ئێستا 28 ساڵە.