کارڤاخاڵ بۆ دێربی دەگەرێتەوە؟

PM:11:08:01/01/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارڤاخاڵ دەیەوێت بەشداری یارییەکانی سوپەری ئیسپانیا بکات بەتایبەت پاش ئەوەی ئارنۆڵدیش ناتوانێت یاریی بکات.

دانی کارڤاخاڵ پاش ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا تووشی پێکانبوو بەم هۆیەوە نەیتوانیوە بەشداری چەندین یاریی تیپەکەی بکات.

رۆژنامەی مارکا ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرگریکارەکە بڕیاریداوە هەموو هەوڵێک بدات بۆئەوەی بەشداری یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا بکات.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کەم هەوڵەی یاریزانەکە لە کاتێکدایە کە ئەلیکساندەر ئارنۆڵدیش بەهەمان هۆکار یەکلای بووەتەوە کە ناتوانێت بەشداری ئەو پاڵەوانێتیە بکات، هەربۆیە کاراڤاخال باش دەزانێت گەرانەوەی سودێکی زۆریی دەبێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی بەرگری ریاڵ مەدرید.

یارییەکانی جامی سوپەر لە وڵاتی سعودییە بەڕێوەدەچێت و ریاڵ مەدرید ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە لە هەشتی مانگ و براوەیشیان لە یاریی کۆتایی ڕووبەڕووی براوەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتک بلباو دەبێتەوە.