هەڵبژاردەی گابۆن سزای یاریزانەکانی دەدا

PM:08:57:01/01/2026

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیدراسیۆنی تۆپی پێی گابۆن پاش کرانە دەرەوەی هەڵبژاردەکەیان بڕیاریاندا ستافی راهێنەران دووربخەنەوە و ئۆبامیانگیش بەیەکجاری سڕ بکەن.

پاش ئەوەی هەڵبژاردەی گابۆن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە کۆمەڵەی شەشەم بەشداریکرد هاوشانی هەریەکە لە کۆتیڤوار و کامیرۆن و مۆزەمبیق، بەڵام نەیتوانی هیچ یارییەک بباتەوە، بەم هۆکارەش لە قۆناغی کۆمەڵەکان ماڵئاواییان کرد.

لە کاردانەوەی ئەم شکستەدا یەکێتی تۆپی پێ گابۆن چەند بڕیارێکی دەرکرد کە بریتین لەوەی ستافی راهێنەران سەرجەمیان لە کارەکەیان دووربخەنەوە.

لەهەمان کاتدا بڕیاریشیانداوە بیر ئیمیریک ئۆبامیانگی ئەستێرەی هەڵبژاردەکە بەیەکجاری لە پۆشینەوەی درێسی گابۆن پێبەش بکەن، چونکە بەبێ پرسی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکە گەراوەتەوە وڵاتی فەرەنسا.

لەلایەکیتریشەوە بۆماوەیەکی نادیار سەرجەم ستافی هەڵبژاردەکە سرکراون و پێشبینی دەکرێت رێوشوێنی توند بەرامبەرییان بەکاربهێندرێت.