حەوت راهێنەری بۆ جێگای ئینزۆ مارێسکا پاڵێوراون

PM:07:42:01/01/2026

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

حەوت راهێنەری بۆ جێگای ئینزۆ مارێسکا پاڵێوراون کە دیارترینیان چاڤی هێرناندێزە.

دوابەدوای دوورخستنەوەی ئینزۆ مارێسکا لە راهێنەرایەتی چێڵسی، حەوت ڕاهێنەر وەک جێگرەوەی ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە دەرکەوتوون، دووانیان پێشتر درێسی چێڵسییان لەبەردا بووە.

سەرەڕای وەبەرهێنانە گەورەکان و کەڵەکەبوونی بەهرەمەندە گەنجەکان، چێڵسی لە دوایین حەوت یاریی خولی ئینگلیزیدا نەیتوانیوە زیاتر لە یەک بردنەوە بەدەستبهێنێت، ئەمەش بووەتە هۆی تێکچوونی پەیوەندی نێوان خاوەنەکانی یانەکە و ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە، کە سەرکردایەتی تیپەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی کۆنفرانس لیگ و نازناوی جامی جیهانی یانەکانی کە بەم دواییە کۆتاییهات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی بن جاکۆبس،بۆ جێگرتنەوەی مارێسکا زۆر ناو لەبەرچاو دەگیرێن، لەوانە ئەو ڕاهێنەرانەی کە لە ئێستادا پۆستی گرنگیان هەیە، هەندێکی تریش کە بێکارن، دیارترینیان، چاڤی هێرناندێز.

ناوەکانی دیکەش کە پاڵێوراون بۆ جێگای مارێسکا بریتین لە، ليام روزنيور، ئەندۆنی ئیراولا، ئۆلیڤەر گلاسنەر، ئونای ئیمری، سیسک فابریگاس، رۆبێرتۆ دی زێربی، جۆن هێنری.