PM:06:49:01/01/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خیسۆس رایگەیاند تەنیا سەرنجی لەسەر
یانەکەی خۆیەتی و هیوادارن لە ساڵی نوێ
نازناو ببەنەوە.
خۆرخی خیسۆسی راهێنەری یانەی نەسڕ، پێش
رووبەرووبوونەوەی ئەهلی لە خولی روشەن وتی: هەمووان گرنگی یارییەکە دەزانن، دەزانم
نمایشێکی جوان دەبێت.
خیسۆس ئاماژەی بەوەشکرد، نایەوێت خاڵی
دیکە لەدەستبدەن، دەیەوێت بە هەڵەکانی یاریی رابردوویاندا بچنەوە و کێشەکان لەکوێ
بونیان هەبێت چارەسەریان بکەن.
جەختیشیکردەوە، ئەو گرنگی بە هیچ یانەیەکی
دیکە نادات، تەنیا سەرنجی لەسەر نەسڕە و یاریی لەدوای یاریی دەیانەوێت ئاستی بەرز
پێشکەش بکەن تا گەیشتن بە ئامانج.
دوپاتیشیکردەوە، هیوادارە لە ساڵی نوێدا
بتوانن بە نازناو دڵی هاندەرانی یانەی نەسڕ خۆشبکەن، هەموو هەوڵێکیش دەدەن بۆ ئەو
ئامانجە و یاریزانەکانیش بەرپرسیارەتی خۆیان دەزانن.