PM:04:19:15/12/2025
304 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نۆیەر تووشی پێکانبوو لە یاریگاکان دادەبڕێت و پێشبینی دەکرێت سەرەتای
ساڵی داهاتوو بگەڕێتەوە یاریگاکان.
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە پێگەی فەرمی خۆیدا رایگەیاند، مانوێل
نۆیەر ئەستێرەی هێڵی گۆڵی یانەکەیان تووشی پچرانی ریشاڵەکانی رانی راستی بووە و لە
یاریگاکان دادەبڕێت.
لەم بارەیەوە رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی باسی لەوەکردووە، پێکانی
گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە ماسولکە و ریشاڵەکانی رانیدایە و تا دوای سەری ساڵ
ناگەڕێتەوە یاریگاکان.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە یەک یاریی فەرمی
لە خولی ئەڵمانیا بێبەش دەبێت کە بەرامبەر هۆفنهایمە، پێشبینی دەکرێت لە 11ی یەکی ساڵی
داهاتوو بەرامبەر ڤۆڵفسبۆرگ بگەڕێتەوە یاریگاکان.
یانەی بایرن میونشن لە یاریی رابردوو بەرامبەر ماینز بە دوو گۆڵ
یەکسانبوو و دوو خاڵی لەدەستدا، نۆیەر هەرچەندە بەدەست پێکانەوە دەیناڵاند بەڵام تا
کۆتا خولەک لە یاریگادا مایەوە.