کۆمپانی: دەکرا گۆڵی زیاتر تۆماربکەین

AM:10:50:15/12/2025

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانی نیگەرانی لە ئەنجامی یارییەکەیان دەربڕی و دوپاتیکردەوە دەکرا سێ یان چوار گۆڵی تر تۆماربکەن.

پاش یەکسانبوونیان لەگەڵ یانەی ماینزی کۆتایی ریزبەندی، ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن رایگەیاند، نیگەرانە لە ئەنجامی یارییەکە چونکە ئەوان هەمیشە دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهینن لە یاریگای خۆیاندا بەبێ ئەوەی گوێی پێبدەن بەرامبەر بەکێ یاری دەکەن، وە دڵخۆشیشە لە کاتیکی زۆر باشدا دەچنە پشووەکانی سەری ساڵەوە چونکە بەشێکی زۆری پێکهاتەکەی گەڕاونەتەوە و پێکانەکانیان کەمبووەتەوە.

وتیشی: ماینز هەلەکانیان بە باشی قۆستەوە و ئێمە هەڵەمان کرد، ئێمە خۆمان هەلی زۆرمان هەبوو و چەند هەلێکی گەورەمان دروست کرد کە لەدەستمان دا، دەمەوێت دادپەروەر و واقیعی بم؛ ئەگەر هیچ هەلێکمان دروست نەکردبا ئەوە خراپ بوو، ئەگەر هەلێکی زۆرمان بەخشیبایە ئەوە خراپ بوو، بەڵام هیچ کام لەوانە ڕووی نەدا، لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە گۆڵی پێویستمان تۆمار نەکرد و دەبوو باشتر بین.

لە کۆتاییدا سەبارەت بە ئاستی بە یانەی میوان وتی: پیرۆزبایان لێدەکەم؛ ئەنجامێکی نایاب بوو بۆ ئەوان، بەڵام ڕاستگۆیانە ئەگەر سەیری یارییەکە و ئەو هەلانە بکەیت کە دروستمان کرد، لە رۆژە خۆشەکانماندا دەمانتوانی سێ یان چوار گۆڵی دیکە تۆمار بکەین.