ئەڵۆنسۆ: زۆر شت هەیە دەبێت چاکی بکەین

AM:09:00:15/12/2025

340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەڵۆنسۆ دوپاتیکردەوە سێ خاڵی یارییەکە گرنگترین شت بووە بۆیان و زۆر شت هەیە دەبێت چاکی بکەن.

پاش بردنەوەیان لە ئالاڤێس، چابی ئەڵۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یارییەکە زۆر ئاڵۆز بوو چونکە بەباشی دەستیان پێکرد بەڵام دواتر لە کۆنترۆڵیان دەرچوو، پاشان لە تایمی دووەم بەهەڵەیەکی ڤاڵدێپێناس گۆڵێکیان لێ تۆمارکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانەکە بە گشتی ئاستێکی نایابی پێشکەشکردووە، وە لە کۆتایدا زۆر دڵخۆشن بەبردنەوەکە چونکە سێ خاڵی یارییەکە گرنگترین شت بووە.

سەبارەت بە دیمەنەکەی ڤینیسیۆس باسی لەوەکرد، پێیوایە دیمەنەکە زۆر روون بووە، لەلای سەیربووە ناوبژیوان نەگەڕاوەتەوە بۆ ڤار، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بابەتە سەرنجیان راناکێشێت و لەکارکردنی خۆیان بەردەوام دەبن.

وتیشی: هەموومان زیاتر ئەم یارییەمان بەدڵ بوو لە یارییەکەی بەرامبەر سێڵتا، شتگەلێک هەیە بۆ باشترکردن، پێویستمان بە یەکدەنگییە، هیوادارم ئەم یارییە وانەیەک بێت و لەبیر نەکرێت.

سەبارەت بە تیپەکەی و داهاتووشیان وتی: هەموو سەرنجەکانمان لەسەر پرسە ناوخۆییەکانی تیپەکە چڕکردووەتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئامادەنەبووە زۆرانەی کە هەمانبوو، من ئەم سەرکەوتنە زۆر بە بەرز دەنرخێنم، دینامیکی تیپەکەم پەیوەستن نییە بە یەک یارییەوە، رێگەیەکی دوورمان لە پێشە و یەکگرتووی فاکتەری سەرەکیمانە.ئەڵۆنسۆ دۆپاتیکردەوە زۆر شت هەیە دەبێت چاکی بکەن و لا لیگاش دووروودرێژە و بەردەوام دەبن.

نوێدەکرێتەوە