PM:11:48:14/12/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە هێشتا لەباشترین
ئاستی خۆیاندا نین و لە ئاستی فۆدینیش لە یارییەکەدلا رازی نەبووە.
پاش بردنەوەیان لە کریستاڵ پاڵاس و
بەدەستهێنانی سێ خاڵی گرنگ، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی رایگەیاند،
هێشتا تیپەکەی لە باشترین ئاستی خۆیدا نییە، لەگەڵ ئەوەشدا پێشکەوتنی زۆریان
پێوەدەبینرێت و دەکرێت لە داهاتوودا زۆر باشتر بن.
باسی لەوەشکرد، ماتیۆس نونێز ئاستی پێشکەوتنی
زۆری بەخۆیەوە بینووە و دەبێتە بەرگریکارێکی زۆر باشی باڵەکان، رۆبن دیازیش نایابە
و رابەرێکی زۆر باشی تیپەکەیەتی.
پیپ سەرەڕای ئەوەی فۆدین گۆڵێکی لە
یارییەکەدا تۆمارکرد بەڵام رەخنەی لە یاریزانەکە گرت و دوپاتیکردەوە هەلی زۆری لە
یارییەدا فەوتاندووە و تۆپی زۆری لێ پچڕاوە.
هەر سەبارەت بە ئەستێرە ئینگیلیزییەکە جەختی
لەوەکردەوە، لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا بە شێوەیەکی گشتی ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و
بەتەواوی لێی رازییە.
وتیشی: هالاند لێرەیە بۆ گۆڵ تۆمارکردن بەڵام
ئەو ئەگەر بتوانێت لاشە پتەوەکەی بەکاربهێنێت و زۆرجار تۆپ لەلای خۆی بهێڵێتەوە
سودێکی زۆرمان پێدەگەیەنێت، لەبەر ئەوەی کە واشیکرد لە تایمی دووەم ئاستی نایاب
بوو.