PM:05:35:14/12/2025
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی کەنداوی خوار 23 ساڵان هەڵبژاردەی عێراق بە
لێدانی یەکلاکەرەوە شکستی بە قەتەر هێنا و گەیشتە یاری کۆتایی.
لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان،
هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی قەتەر بووەوە.
لە تایمی یەکەم، هەڵبژاردەی عێراق لە خولەکی 11 گۆڵی پێشکەوتنی
بە لێدانی سزا لە رێگای ئەموری فەیسەڵەوە تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە
کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، لاوەکانی قەتەر هەوڵەکانیان خستەگەڕ بۆ
یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، توانیشان سەرکەوتوو ببن و لە خولەکی 83 راشد عەبدوڵا
یارییەکەی گەڕانەوە خاڵی سەرەتا، پاشان پەنا برایە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان کە
تێیدا عێراق بە حەوت گۆڵ بەرامبەر بە شەش گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنا و گەیشتە یاری
کۆتایی کە تێیدا رووبەڕووی سعودیە دەبێتەوە.