PM:04:35:14/12/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا میلان دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە دوو
گۆڵ لەگەڵ ساسولۆ یەکسان بوو.
لە یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی ئیتاڵیا، میلان لە یاریگای
خۆیدا میوانداری ساسولۆی کرد.
لە تایمی یەکەم، لەگەڵ دەستپێک و لە ئاکامی هێرشێکدا لە
خولەکی 13 ئیسماعیل کۆنی گۆڵی پێشکەوتنی یانەی میوانی تۆمارکرد، پاش ئەوەش چەندین
هێرش لەلایەن کوڕانی ئەلێگرییەوە بینرا و توانیشیان لە خولەکی 34 گۆڵی یەکسان لە
رێگای داڤید بارتێساخییەوە تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، هەر لەگەڵ دەستپێک بارتێساخی توانی
میلان بکاتە خاوەنی گۆڵی دووەم، پاش ئەوە یانەی خاوەن یاریگا ویستیان پارێزگاری لە
ئەنجامەکە بکەن لەپێناو ئەوەی پێگەی پێشەنگی ریزبەندی نەخنە مەترسییەوە بەڵام
سەرکەوتوو نەبوون و لە خولەکی 77 ئارماند لاورێنتی گۆڵی دووەمی ساسولۆی تۆمارکرد و
سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات.
لە ئێستاشدا میلان 32 خاڵی هەیە بە شێوەیەکی کاتی پلەی
یەکەمی گرتووە، ساسولۆش 21 خاڵی هەیە لە پلەی نۆیەم.