PM:02:47:14/12/2025
292 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا دالۆت لە مان یونایتد بگوازنەوە ریزەکانیان لە پێناو زیاتر بەهێزکردنی پێگەی بەرگری.
یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا سەرجەم هێڵەکانیان بەهێزتر بکەن بەتایبەت پێگەی بەرگری، چونکە بەدرێژای وەرزەکە زۆرترین یاریزانیان تووشی پێکان دەبێت کێشەیان بۆ دروست دەبێت.
پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە کە مێرێنگی ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا بۆ زیاتر بەهێزکردنی هێڵی بەرگری دیگۆ دالۆت لە مانچستەر یونایتد بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانەی شاهانە ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی شەیتانە سوورەکان بکەن.
لەلایەکیترەوە ئەرکی مێرێنگی لە کڕینی دالۆت ئاسان نابێت، چونکە هەریەکە لە یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بایرن میونشنیش لەنزیکەوە چاودێری تواناکانی ئەو یاریزانە دەکەن.
ئەستێرە پورتوگالییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 224 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 10 گۆڵ و 14 ئەسیست تۆماربکات.