باشترینەکانی هەفتەی چامپیۆنز لیگ دیارییکران

PM:11:09:11/12/2025

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مادویکی بە باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنز لیگ دیارییکرا و پێکهاتەی باشترینەکانیش راگەیاندرا.

بە شێوەیەکی فەرمی، پێگەی چامپیۆنز لیگ، نۆنی مادویکی ئینگلیزی، یاریزانی یانەی ئارسناڵی بە باشترین یاریزانی هەفتەی پاڵەوانێتییەکە دیارییکرد، بەهۆی ئەو ئاستە سەرنجراکێشەی پێشکەشی کرد.

ئەستێرە تەمەن 23 ساڵەکە، سەرکردایەتی ئارسناڵی کرد بۆ بردنەوە لە کلوب بروج، توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و یانەکەی بە بردنەوە شاد بکات و لە پێشەنگی چامپیۆنز لیگ بوەستن.

نۆنی مادویکی بۆ بوون بە باشترین یاریزانی هەفتە، رکابەرییەکەی لە جولێس کوندێ، بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە، چارڵز دی کێتێلێری هێرشبەری ئەتلانتا و ئۆسکار گلۆخی هێرشبەری ئەیاکس ئەمستردام بردەوە.

جگە لەو چوار یاریزانە، پێکهاتەی باشترینەکانی هەفتەی چامپیۆنز لیگ ناوی چەند یاریزانێکی دیکەش لەخۆدەگرێت کە بریتین لە، گرینود، گۆردۆن، کارڵ، ریۆس، هانکۆ، سەلیسو، ئۆریلی و ئونای سیمۆنی گۆڵپارێز.