میلان بڕیاری فرۆشتنی لیاوی داوە

PM:01:38:17/03/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان بڕیاری فرۆشتنی لیاوی داوە دوای کێشەکانی ئەو یاریزانە لەگەڵ ئەلێگری راهێنەر.

رافاێل لیاوی ئەستێرەی پۆرتوگالی لە یاریی یانەکەی کە ئەی سی میلانە بەرامبەر لازیۆ لە خولی ئیتاڵیا کاتێک گۆڕانکاری پێکرا بە توڕەیی چووە دەرەوە وکاردانەوەی نەشیاوی بەرامبەر راهێنەری یانەکەی هەبوو.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلان زۆر توڕەن لەو هەڵسوکەوتەی ئەستێرە پۆرتوگالیەکەیان و کاردانەوەی توندیان دەبێت بەرامبەری.

لاگازێتا دوپاتیکردووەتەوە کە کارگێڕی یانەکەی شاری میلانۆ بڕیاریانداوە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا دەستبەرداری رافاێل لیاو ببن بەهۆی ئەو رەفتارە نەشیاوەی کە ئەنجامیدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە 170 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام یانە ئیتاڵیەکە ئامادەن بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن و خوێندنەوە بۆ ئەو ئۆفەرانە دەکەن کە پێشکەشیان دەکرێت.

رونیشیکردووەتەوە، لیاو لە دوای یارییەکە و لە ژووری جلگۆڕین هەوڵیداوە هێرش بکاتە سەر کریستیان پولیسیچی هێرشبەری ئەمریکی یانەکەی بەهۆی ئەوەی لە یارییەکەدا دوو جار تۆپی پێنەداوە کە هەلی گۆڵ تۆمارکردنی هەبووە.

خ . ک