AM:11:57:17/03/2026
64 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس ئامادەن بە 120 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری دیمبلی ببن
و بەو بڕە پارەیەی دەستیان دەکەوێت ئۆلیسی بگوازنەوە.
یانەی پاریس سان جێرمان بەسەرکردایەتی ناسر خلێفی و لە
ژێر سەرپەرشتی لویس ئینریکی بڕیاریانداوە لە هاوینی داهاتوودا گۆڕانکاری لە
تیپەکەیان ئەنجام بدەن.
تۆڕی فێچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە پاریس ئامادەن بە
120 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری عوسمان دیمبلی ببن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە پلانی یانەکە بەجۆرێکە
کە ئەو بڕە پارەیەی لە فرۆشتنی دیمبلی دەستیان دەکەوێت لە گواستنەوەی مایک ئۆلیسی
هێرشبەر بایرن میونشن خەرجی بکەنەوە.
لەلایەکیترەوە تاوەکوو ئێستا هیچ یانەیەک ئامادەی
دەرنەبریوە بۆ کڕینی عوسمان دیمبلی، بەڵام لە ماوەکانی رابردوودا فابریزیۆ رۆمانۆ
رایگەیاند کە ئەگەر یاریزانەکە بڕیاری رۆیشتن بدات ئەوا مانچستەر سیتی ئامادەن بیگوازنەوە
ریزەکانیان.
ئەستێرە 28 ساڵانەکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەشداری 128
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 53 گۆڵ و 38 ئەسیستی تۆمارکردووە.