نەیمار: هەست بە دڵتەنگی دەکەم

PM:12:43:17/03/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار دوپاتیکردەوە هەست بە دڵتەنگی دەکات بەڵام بێهیوا نابێت و بەردەوام دەبێت لەسەر کارەکانی.

دوای ئەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری بەرازیل لیستی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاریی داهاتووی دۆستانە ئاشکراکرد بەڵام جارێکیتر نەیماری بانگ نەکرد و ئەوەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

نەیمار بێدەنگی شکاند و رایگەیاند کە هەست بە دڵتەنگیەکی زۆری دەکات دوای ئەوەی کە ناوی خۆی لە لیستەکەدا نەبینی و ناتوانێت بە بێ هیچ دەربڕینێک بوەستێت.

نەیمار دەڵێت، بێهیوا نابم رۆژ لە دوای رۆژ راهێنان و مەشقی زیاتر دەکەم و لە کۆتاییدا بە ئامانجەکان دەگەین، هێشتا پێکهاتەی کۆتایی بۆ مۆندیال ماوە و خەونەکەش بەردەوامە.

لە بەرامبەردا کارلۆ ئەنچیلۆتیش ئاماژەی بەوەدا کە هۆکاری بانگهێشت نەکردنی نەیمار ئەوەیە کە ئەو یاریزانە بەڕێژەی لە سەدا سەد ئامادەنییە بۆ یارییکردن، لە باشترین ئاستیدا نییە و پێویستە کاری باشتر بکات.

خ . ک