PM:08:33:21/09/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی و ئارسناڵ بە گۆڵێک یەکسانبوون و بە کۆکردنەوەی خاڵێک یاریگایان جێهێشت.
لە یارییەکی بەهێزی هەفتەی پێنجەمی خولی ئینگلتەرا، یاریگای ئیمارات مان سیتی و ئارسناڵی کۆکردەوە.
تایمی یەکەم، لە خولەکی نۆ هالاند سیتی پێشخت، دوای ئەو گۆڵەش یارییەکی داخرا و بینرا و هیچ گۆڵێکی دیکە لە نیوەی یەکەم تۆمارنەکرا.
لە تایمی دووەم، هەردوو راهێنەر چەندین گۆرانکاریان ئەنجامدا، بەڵام گۆرانکارییەکانی ئارتێتا زیاتر سەرکەوتوو بوو، تا ئەوکاتەی لە خولەکی زیادکراو مارتینێلی کە بە یەدەگی هاتە ناو یاریگا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ تۆپ هاوێژەکان تۆمارکرد.
سەرەنجامیش یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتایی هات، ئارسناڵ خاوەنی 10 خاڵە و مان سیتی حەوت خاڵی هەیە.