ئەلۆنسۆ باسی ئاستی ڤینیسیۆس دەکات

AM:10:07:21/09/2025

256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ رایگەیاند یاریزانەکانی ئاستێکی باشیان پێشکەشکردووە و گەرانەوەی کاماڤینگا و بێلینگهامیش زۆر گرنگە.

چابی ئەلۆنسۆ پاش بردنەوەیان لە ئیسپانیۆل وتی لەوانەیە ئەم جۆرە سەرکەوتنە بۆ هاندەر بەچێژ نەبێت، بەڵام تۆمارکردنی دوو گۆڵ و خاوێن راگرتنی گۆڵەکەمان بۆ راهێنەر زۆر گرنگە.

وتیشی دڵخۆشم بە گەرانەوەی کاماڤینگا و جود بێلینگهام چونکە دڵنیام دەتوانن کاری گەورە ئەنجام بدەن و یارمەتیمان بدەن لە بردنەوەی نازناوەکان.

سەبارەت بە ئاستی ڤینیسیۆس جەختی لەوەکردەوە کە رەنگە ئاسودە نەبێت بەوەی لە یارییەکاندا گۆڕانکاری پێدەکرێت، بەڵام هەندێک جار شێوازی یارییەکە وادەخوازێت گۆڕانکاری بکەین.

ئەلۆنسۆ ئەوەی ئاشکراکرد کە راستە رائول ئەسینسۆ لە مۆندیالی یانەکان ئاستی وەک پێویست نەبوو، بەڵام ئێستا ئەو بابەتە کۆتایی هاتووە و یاری لە دوای یاریی تواناکانی زیاتر دەسەلمێنێت.

لە کۆتاییدا راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەکرد سەرەتایەکی باشیان هەبووە، بەڵام ئەوەی گرنگە بتوانن لە کۆتاییشدا وەک ئێستا بردنەوە بەدەست بهێنن.