PM:02:10:19/09/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز
لیگی تۆپی دەست بەرشەلۆنە بە جیاوازی یەک خاڵ بە ماگدیبۆرگ دۆڕا و پاریس بردیەوە.
لە چامپیۆنز لیگی تۆپی دەست، یانەی
بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یارییەکی بەهێزدا میوانداری ماگدیبۆرگی ئەڵمانی کرد.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی میوان
باشتربوون و بە ئەنجامی 15 بە 12 گۆڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییان پێهێنا.
دواتر لە تایمی دووەمدا ، بەرشەلۆنە هەوڵی
گەڕانەوەی ئەنجامەکەیدا و بە ئەنجامی نۆ بە حەوت گۆڵ ئەو تایمەی بردەوە، بەڵام بە
کۆی هەردوو تایمەکە بە جیاوازی یەک گۆڵ و بە ئەنجامی 21 بە 22 گۆڵ یارییەکەی بە
ماگدیبۆرگ دۆڕان.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی پاریس سان
جێرمانی فەرەنسی رووبەڕووی رابۆتینک بووەوە و بە ئەنجامی 33 بە 27 گۆڵ بردنەوەی
بەسەردا بەدەستهێنا، کێلسی بە سپۆرتینگ دۆڕا.
دوای ئەو ئەنجامانە، یانەی ماگدیبۆرگ بە
کۆکردنەوەی چوار خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی دووەمدایە و بەرشەلۆنە و پاریس لە پلەکانی
چوارەم و پێنجەمی هەمان کۆمەڵەدان.
خ . ک