مۆندیالی بالە.. ئەرجەنتین بە بردنەوە لە فەرەنسا گەیشتە قۆناغی 16

PM:12:20:19/09/2025

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە مۆندیالی بالە ئەرجەنتین بە بردنەوە لە فەرەنسا گەیشتە قۆناغی 16 و ئیتاڵیاش لە ئۆکرانیای بردەوە.

لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی بالە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر فەرەنسا یارییکرد.

لە کۆمەڵەکانی یەکەم و دووەمدا، ئەرجەنتینیەکان باشتر بینران و بە ئەنجامەکانی 28 بە 26 خاڵ و 25 بە 23 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییان پێهێنا.

دواتر یاریزانانی فەرەنسا گەڕانەوە کەشی یارییەکە و کۆمەڵەکانی سێیەم و چوارەمیان لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا بە ئەنجامەکانی 25 بە 21 خاڵ و 25 بە 20 خاڵ.

لە کۆمەڵەی پێنجەم و یەکلاکەرەوەدا، کێبڕکێیەکی بەهێز لەنێوان هەردوولا بینرا و بە ئەنجامی 15 بە 12 خاڵ لە سوودی ئەرجەنتین کۆتاییهات و یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر دوو کۆمەڵە بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16.

لە یارییەکی تریشدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر ئۆکرانیا بەدەستهێنا و گەیشتنی بە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد.

خ . ک