AM:09:28:17/09/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە مۆندیالی بالە ئیتاڵیا بەرامبەر
بەلجیکا تووشی شکستهات و پۆرتوگال لە کۆڵۆمبیای بردەوە.
لە یارییەکانی جامی جیهانی بالە،
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یارییەکی بەهێزدا بەرامبەر هەڵبژاردەی بەلجیکا یارییکرد.
یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و
کۆمەڵەکانی یەکەم و دووەم لە سوودی بەلجیکا کۆتاییهات بەڵام ئیتاڵیا بە بردنەوەی
کۆمەڵەکانی سێیەم و چوارەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
دواتر کۆمەڵەی پێنجەم یەکلاکەوە بە
ئەنجامی 15 بە 13 خاڵ لە سوودی بەلجیکا کۆتاییهات و سەرەنجام توانیان یارییەکە بە
ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک ببەنەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا
رووبەڕووی فنلەندا بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر سێ کۆمەڵە یارییەکەی
پێدۆڕاند، پۆرتوگالیش بردنەوەی بەسەر کۆڵۆمبیا بەدەستهێنا.
دوای ئەو ئەنجامانە، بەلجیکا پێنج خاڵی
هەیە و لە پیشەنگی کۆمەڵەی شەشەمدایە و گەیشتنی بە قۆناغی 16 مسۆگەر کرد، ئیتاڵیاش
لە پلەی دووەمی هەمان کۆمەڵەدایە.
خ . ک