PM:07:00:16/09/2025
260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
شەڕەکەی نێوان ئەلڤارێز و کراوفۆرد چەندین ژمارە
پێوانەیی مێژووی تۆمارکرد و بووە پڕ بینەرترین یاری بۆکسێنی سەددە.
تۆڕی نێتفلێکس رایگەیاند، شەڕی نێوان ساول کانێلۆ
ئەلڤارێز و تێرێنس کراوفۆرد کە شەوی شەممەی رابردوو لە لاس ڤێگاس بەڕێوەچوو، زیاتر
لە 41 ملیۆن بینەری هەبووە لە سەرانسەری جیهاندا و بووەتە زۆرترین بینەری یاریی
بۆکسێن لەم سەدەیەدا.
ئەم دەستکەوتە لە شەوێکی ناوازەدا بوو لە یاریگای
ئەلیجیانت، کە زیاتر لە 70 هەزار هاندەر گۆڕەپانەکەیان پڕکردبوو، ئەمەش واتای
ئەوەبوو زۆرترین ئامادەبوو هەبوو لە یارییەکی بۆکسێنی ناو هۆڵ لە مێژووی ئەمریکا،
هەروەها داهاتی یارییەکە تەنها بەهۆی فرۆشی بلیتەوە گەیشتە 47 ملیۆن و 231 هەزار و
887 دۆلار، کە ئەمەش ژمارە پێوانییە بۆ هۆڵەکە.
یارییە مێژووییەکە بە بردنەوەی تێرێنس کراوفۆرد
لە کانێلۆ ئەلڤارێز کۆتایی هات، دادوەرەکان لە قۆناغی کۆتاییدا دەنگیان بە
بۆکسێنەرە ئەمریکییەکە دا، بەمەش بووە یەکەم وەرزشوان لە مێژوودا کە نازناو لە سێ
پۆلی جیاوازی کێشدا بەدەستبهێنێت.
هەروەها قەبارەی ئەو ڕووداوە بێ وێنە بوو؛ زیاتر
لە هەزار و 200 کەس بەشداربوون لە بەرهەمهێنان و رووماڵکردنی شەڕەکەدا، بە
بەکارهێنانی 55 کامێرا بۆ گرتنی هەموو گۆشەیەک، بووە گەورەترین بەرهەمی تەلەفزیۆنی
وەرزشی لە مێژوودا.