جامی جیهانی بالە.. ئەرجەنتین و بەرازیل بردنەوەیان بەدەستهێنا

PM:02:43:16/09/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی جیهانی بالە ئەرجەنتین و بەرازیل بردنەوەیان بەسەر کۆریای باشوور و چیک بەدەستهێنا.

لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی بالە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆریای باشوور یارییکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، یاریزانانی ئەرجەنتین باشتر بینران و بە ئەنجامی 25 بە 22 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییانپێهێنا بەڵام کۆریای باشوور بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

دواتر ئەرجەنتینیەکان کۆمەڵەکانی سێیەم و چوارەمیان بە ئەنجامەکانی 25 بە 21 خاڵ و 25 بە 18 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی بەرازیل رووبەڕووی چیک بووەوە و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، تونس و جەزائیر بە ئێران و ئۆکرانیا دۆڕان.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی پێنج خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەمدایە و بەرازیلیش شەش خاڵی هەیە و لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی حەوتەمدا دەبینرێت.

خ . ک