باسکەی ئەوروپا.. ئەڵمانیا لە تورکیای بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا

PM:01:55:15/09/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ئەڵمانیا بە جیاوازی پێنج خاڵ لە تورکیای بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی باسکەی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرامبەر هەڵبژاردەی تورکیا یارییکرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە کێبڕکێیەکی بەهێز لە نیوان هەردوو هەڵبژاردە بینرا و تایمی یەکەم بە جیاوازی دوو خاڵ لە سوودی ئەڵمانیا کۆتاییهات بەڵام تورکیا تایمی دووەمی بە جیاوازی هەشت خاڵ بردەوە.

دواتر یاریزانانی ئەڵمانیا تایمەکانی سێیەم و چوارەمیان لە سودی خۆیان کۆتاییپێهێنا و سەرەنجام توانیان یارییەکە بە جیاوازی پێنج خاڵ و بە ئەنجامی 88 بە 83 خال لە سوودی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.

دوای ئەو بردنەوەیە، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە پاڵەوان و بۆ دووەمجار لە مێژوویدا نازناوی پاڵەوانێتی باسکەی ئەوروپای بەدەستهێنا، پێشتر لە ساڵی 1993 نازناوەکەی بردووەتەوە.

خ . ک