باسکەی ئەوروپا.. ئەڵمانیا و تورکیا گەیشتنە یاریی کۆتایی

AM:11:41:13/09/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ئەڵمانیا و تورکیا بە بردنەوە لە فنلەندا و یۆنان گەیشتنە یاریی کۆتایی.

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی باسکەی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرامبەر هەڵبژاردەی فنلەندا یارییکرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە، یاریزانانی ئەڵمانیا بە ئاستێکی نایابەوە دەستیان پێکرد و لە زۆربەی کاتەکانی یارییەکەدا کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و سەرەنجام توانیان بە جیاوازی 12 خاڵ و بە ئەنجامی 98 بە 86 خاڵ یارییەکە ببەنەوە.

لە هەمان قۆناغ، هەڵبژاردەی تورکیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی یۆنان بووەوە و بە جیاوازی هەشت خاڵ و بە ئەنجامی 99 بە 91 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و تورکیا گەیشتنە یاریی کۆتایی و سبەینێ رووبەڕووی یەکدەبنەوە، فنلەندا و یۆنانیش یاریی دیارییکردنی پلەی سێیەم ئەنجامدەدەن.

خ . ک