ئەلکاراز چووە پێشەنگی ریزبەندی یاریزانانی تێنس

PM:09:37:09/09/2025

552 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلکاراز چووە پێشەنگی ریزبەندی و سینەر دابەزی بۆ پلەی دووەم و سابالێنکاش پێشەنگی کچانە.

یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنسی سەرزەوی نوێترین ریزبەندی بڵاوکردەوە دوای تەواو بوونی جامی ئەمریکای کراوە و گەورەترین گۆڕانکاری لە ریزبەندییەکەدا بینرا.

کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی دوای ئەوەی بووە پاڵەوانی جامی ئەمریکای کراوە چووە پێشەنگی ریزبەندی بە کۆکردنەوەی 11 هەزار و 540 خاڵ، یانیک سینەری ئیتاڵیش دابەزی بۆ پلەی دووەم.

ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانیش لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدا مایەوە و نۆڤاک جۆکۆڤیچ سێ پلە چووە پێشەوە و ئێستا بە کۆکردنەوەی چوار هەزار و 830 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.

هەریەکە لە تایلۆر فرێتز و بین شیلتۆنی ئەمریکی و جاک دراپەری بەڕیتانی و دی مینۆری ئوستراڵی لە پلەکانی پێنجەم تا هەشتەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەویدا دەبینرێن.

لەسەر ئاستی کچانیش، ئارینا سابالێنکای بیلاڕوسی پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی جیهان کرد و شیفۆنتیک و کۆکۆ گاوف لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا مانەوە، ئەنیسیمۆڤا چووە پلەی چوارەمی ریزبەندی.