باسکەی ئەوروپا.. ئیتاڵیا بە سلۆڤینیا دۆڕا و ماڵئاواییکرد

PM:04:09:08/09/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ئیتاڵیا بە سلۆڤینیا دۆڕا و ماڵئاواییکرد، جۆرجیا و پۆڵەندا گەیشتنە چارەکی کۆتایی.

لە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیە باسکەی ئەوروپا، هەلبژاردەی ئیتاڵیا بەرامبەر سلۆڤینیا یارییکرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوان هەردوو هەڵبژاردە بینرا و سەرەنجام لە کۆتاییدا یارییەکە بە جیاوازی حەوت خاڵ و بە ئەنجامی 84 بە 77 خاڵ لە سوودی سلۆڤینیا کۆتاییهات.

بەو ئەنجامەش، هەڵبژاردەی سلۆڤینیا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و ئیتاڵیاش ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە جیاوازی هەشت خاڵ بردنەوەی بەسەر بۆسنە و هەرسک بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، فەرەنساش بە جۆرجیا دۆڕا و ماڵئاواییکرد.

خ . ک