PM:03:29:08/09/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەمریکای کراوە ئەلکاراز بە سێ
کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لە سینەری بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.
لە یاریی کۆتایی جامی ئەمریکای کراوە،
کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر یانیک سینەری ئیتالی یارییکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، ئاستی ئەلکاراز باشتر
بوو، بە ئەنجامی شەش بە دوو گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا بەلام سینەر بە
بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لە کۆمەلەکانی سێیەم و چوارەمدا، ئەلکاراز
گەڕایەوە سەر ئاستە بەرزەکەی و بە ئەنجامەکانی شەش یەک گێم و شەش بە چوار گێم لە
سوودی خۆی کۆتایی پێهێنان، سەرەنجام دوای دوو کاتژمێر و 37 خولەک یارییەکەی بە
ئەنجامی سێ کۆمەلە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.
دوای ئەو ئەنجامە، ئەلکاراز توانی ببێتە
براوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە کە ئەوەش دووەم جار بوو لە مێژوویدا، شەشەمین جاریش
بوو نازناوەکانی گراند سلام بەدەستبهێنێت.
خ . ک