PM:12:44:07/09/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا ئەڵمانیا بە بردنەوە لە
پۆرتوگال گەیشتە چارەکی کۆتایی و سوید بو تورکیا دۆڕا و ماڵئاواییکرد.
لە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی باسکەی ئەوروپا،
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرامبەر هەڵبژاردەی پۆرتوگال یارییکرد.
لە سەرەتای یارییەکەوە یاریزانانی
ئەڵمانیا بە ئاستێکی نایابەوە دەستیان پێکرد و سەرەنجام توانیان بە ئاسانی و بە
جیاوازی 27 خاڵ و بە ئەنجامی 85 بە 58 خاڵ یارییەکە لە سوودی خۆیان کۆتایی
پێبهێنن.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی سوید
رووبەڕووی تورکیا بووەوە و بە ئەنجامی 79 بە 85 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، لیتوانیا
و فنلەندا بردنەوەیان بەسەر لاتڤیا و سڕبیا بەدەستهێنا.
دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە ئەڵمانیا
و تورکیا و لیتوانیا و فنلەندا گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی پالەوانێتیەکە،
پۆرتوگال و سوید و لاتڤیا و سڕبیا ماڵئاواییانکرد.
خ . ک