AM:10:20:07/09/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵەوانێتی ئەمریکای
کراوە سابالێنکا بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام شکستی بە ئەنیسیمۆڤا هێنا و بووە پاڵەوان.
لە یاریی کۆتایی
پاڵەوانێتیی ئەمریکای کراوەی ئافرەتان، ئەرینا سابالێنکای کچە یاریزانی بێلاروسی و
ئاماندا ئەنیسیمۆڤای ئەمریکی رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
سابالێنکا لە کۆمەڵەی
یەکەم تا رادەیەک باڵادەستبوو، توانی شەش بە سێ لە سودی خۆی تەواو بکات، بەڵام لە
کۆمەڵەی دووەم ئەستێرە ئەمریکییەکە ئاستەنگی بۆ سابالێنکا دروستکرد.
سەرەرای ئەوەی ئاماندا
هەوڵی یەکسانکردنەوەی کۆمەڵەکەی دەدا، بەڵام سابالێنکا کۆمەڵەی دووەمیشی بە
ئەنجامی حەوت بە شەش لە سودی خۆی تەواوکرد، کۆی گشتی یارییەکەش کاتژمێرێک و 34
خولەکی خایاند.
سەرەنجام سابالێنکا
یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام لە سودی خۆی تەواوکرد، بەم ئەنجامە سابالێنکا بۆ
دووەم ساڵ لەسەریەک و بۆ دووەم جار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوان، دیاریی بردنەوەکەشی
بڕی پێنج ملیۆن دۆلار بوو.