جامی ئەمریکای کراوە.. ئەلکاراز و سینەر گەیشتنە یاریی کۆتایی

AM:09:30:06/09/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئەمریکای کراوە ئەلکاراز و سینەر گەیشتنە یاریی کۆتایی و جۆکۆڤیچ ماڵئاواییکرد.

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئەمریکای کراوە بۆ تێنسی سەرزەوی، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی یارییکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، ئەلکاراز بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت و بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

دواتر جۆکۆڤیچ هەوڵیدا ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە بەڵام هەوڵەکانی بێسوود بوون و ئەلکاراز دوو کۆمەڵەکەی تری بە ئەنجامەکانی حەوت بە شەش گێم و شەش بە دوو گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، سەرەنجام توانی یارییەکە بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بباتەوە.

لە هەمان قۆناغ، یانیک سینەری ئیتاڵی رووبەڕووی ئۆگێر ئەلیاسیمی کەنەدی بووەوە و بە ئاسانی و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە ئەلکاراز و سینەر سەرکەوتنیان بۆ یاریی کۆتایی مسۆگەر کرد و سبەینێ یەکشەممە رووبەڕووی یەکدەبنەوە، جۆکۆڤیچ و ئەلیاسیم ماڵئاواییانکرد.

خ . ک